عادل عه‌بدولمه‌هدى: هه‌ولێرو به‌غدا به‌ رێككه‌وتنى نێوانیان پابه‌ندن

عادل عه‌بدولمه‌هدى: هه‌ولێرو به‌غدا به‌ رێككه‌وتنى نێوانیان پابه‌ندن
عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت رایگه‌یاند رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ، توانیومانه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشه‌كاندا زاڵ بین ، به‌گوته‌ی خۆی پشتیوان به‌خوا ده‌گه‌ینه‌ ریكه‌وتنی كۆتایی .

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌پێی ریكه‌وتنه‌كه‌ ، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌مو نه‌وتی هه‌رێم نه‌كردوه‌ ته‌نیا دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك.

له‌باره‌ی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك گوتی ئێستا ده‌ستكراوه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی كه‌ركوك نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای په‌سه‌ندكراوی بودجه‌ سه‌رجه‌م ماف و ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای بودجه‌دا به‌رونی دیاریكراوه‌.
Top