وەزیری دارایی عێراق: هەولێر و بەغدا پابەندن بە رێککەوتنەکەیان
هۆشیار زێباری له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه هه‌ردوولا پێیه‌وه پابه‌ند و ئه‌و ده‌نگۆ و لێدوانانه‌ش كه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه .
گوتیشى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى و میكانیزمى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، باسى ده‌كات و داواى ده‌كات، راسته، چونكه هیچ حكومه‌تێك ناتوانێت پابه‌ندی ئه‌و رێژه‌یه بێت له رۆژێكدا كه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون، زێبارى راشیگه‌یاند هه‌تا به‌غدا خۆیشی پابه‌ندی ئه‌و رێژه‌یه نابێت كه له پرۆژه‌ى بودجه‌دا بۆ هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق دیاریكراوه.
له‌باره‌ى پرسى قه‌یرانى دارایش له عێراق، هوشیار زێبارى رایگه‌یاند قه‌یرانی كه‌میی پاره له عێراق هه‌یه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ش، خه‌رجییه‌كان كه‌م كراونه‌ته‌وه و باج زیاد ده‌كرێ ، هه‌روه‌ها دۆخی ئابووریمان خراپه و پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام هێشتا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه عێراق نه‌ڕووخاوه .
وه‌زیرى دارایى عێراق هۆكاری ئه‌م قهیرانهشى بۆ شه‌ڕی تیرۆر و كڕینی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ سوپای عێراق و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌ڕانده‌وه . ئاشكراشى كرد كه ئێستا یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندیى عێراق، شه‌ست و هه‌شت ملیار دۆلاره، هه‌رچه‌نده له رابردوودا زیاتر بوو. له‌باره‌ى به‌هاى دراوى عێراقیش، زێبارى گوتى : رێگریی ده‌كه‌ین له دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.
