به‌م زووانه‌ ئه‌مه‌ریكا چه‌كى سه‌ربازى بۆ عێراق ره‌وانه‌ ده‌كات

به‌م زووانه‌ ئه‌مه‌ریكا چه‌كى سه‌ربازى بۆ عێراق ره‌وانه‌ ده‌كات
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به‌م زووانه‌ چه‌كى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات و به‌هاى ئه‌و چه‌كانه‌ 17 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاره‌؛ كه‌ تاكو ئێستا به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ كراوه‌.

به‌ گووته‌ى ئێستیۆ وارن گووته‌بیژى پێنتاگۆن ؛ ناردنى ئه‌و چه‌كانه‌ له‌و كاته‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تى ناردنى په‌سه‌ند كراوه‌؛ تا كاتى ره‌وانه‌ كردنى 22 رۆژى كێشاوه‌.

شایه‌نى باسه‌ 232 موشه‌كى هێل فایر له‌ رۆژى 15ـى شوبات له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ى عێراق كراوه‌ ؛ كه‌ ئه‌مه‌ جیا له‌و 1572 موشه‌كه‌ هێل فایرانه‌یه‌؛ كه‌ له‌ ساڵى 2014 ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ كراون.
Top