عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات نرخه‌كانی نه‌وت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رزبێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێستا نرخه‌كان له 60 دۆلار جێگربووه، عادل عهبدولـمههدی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تێكڕای ڕێژه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه، بۆیه پێشبینی ده‌كات نرخه‌كان له چه‌ند مانگی دهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێی وایه كه نرخه‌كانی ئێستای نه‌وت نرخی بنه‌ڕه‌تی نین، به‌ڵكو به‌هۆی بارودۆخێكی تایبه‌تییه‌وه دروست بووه.
جێگه‌ی باسه له بودجه‌ی عێراق نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 56 دۆلار هه‌ژمار كراوه و باسیش له‌وه‌كراوه ده‌بێت رۆژانه 3 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته.