دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق 7947 به‌ندكراوى ئازاد كرد

دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق 7947 به‌ندكراوى ئازاد كرد
دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له‌ عێراق، 7947 به‌ندكراوى ئازادكرد كه‌ هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر ساغنه‌بووه‌، له‌مباره‌ییه‌وه‌ عه‌بدولستار به‌یرقه‌دار گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند مانگى رابردوو به‌ بڕیارى دادگا، له‌ گرتووخانه‌كان 7947 كه‌ به‌ تۆمه‌تى جیا جیا به‌ندكرابوون و به‌ هۆى ئه‌وه‌ى هیچ له‌و تاوانانه‌ به‌سه‌ریاندا ساغنه‌بووه‌، ئازادكران.

به‌پێى ئه‌وه‌ى به‌یرقه‌دار ئاماژه‌ى بۆ كرد، له‌ كۆى ئه‌و 7947 به‌ندكراوه‌، 2266 به‌ تۆمه‌تى تیرۆر ده‌ستگیركرابوون، به‌ڵام هیچ له‌ تاوانه‌كان له‌سه‌ریان ساغنه‌بووه‌ته‌وه‌.
Top