عه‌بادی و زه‌ریف جه‌ختیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا تایبه‌ت بووه، به مژاری به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی تیرۆر و چه‌كدارانی داعش.
حكوومه‌تی ئێران له‌سه‌ر زاری زه‌ریف راگه‌یاندووه: كه وڵاته‌كه‌ی چۆن له پێشوودا پشتگیری له حكوومه‌تی پێشووی عێراقی كردووه و هه‌موو هاوكارییه‌كی پێشكهشكردوون، ئێستاش ئاماده‌یه به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ی پێشوو، پشتگیری له حكوومه‌تی ئێستای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات و رووبه‌رووی تیرۆر ببنه‌وه.
عه‌بادی و زه‌ریف دووپاتیان كردۆته‌وه، كه تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات و ته‌نانه‌ت ته‌واوی ناوچه‌كه، بۆیه پێویست ده‌كات، به‌غدا و تاران به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ببنه‌وه.
