به‌رپرسێكی پێشووی ئێف بی ئای: ئه‌گه‌ر سوپای عێراق نه‌توانێت موسڵ رزگار بكات كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه
تۆم فۆنتیس له دیدارێكی سی ئێن ئێن دا وتیشی، ئه‌و كاره‌ساته‌ی ده‌كه‌وێته‌وه، قورسه بتوانرێت تێپه‌ڕێنرێت و كۆتایی پێبهێنرێت.
سه‌باره‌ت به‌كاتی هێرش بۆ سه‌ر موسڵ كه بڕیاره له مانگی نیسان یان ئه‌یار ئه‌نجام بدرێت، شیكاری سه‌ربازی سی ئێنئێن ریك فرانكۆنا ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دژی ئاشكراكردنی زانیاری و كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانم، به‌ڵام ئه‌مه نابێته نهێنییه‌كی گه‌وره چونكه موسڵ شارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كانی سوپای عێراقی.
فرانكۆنا ئاماژه‌یه به‌وه‌شدا، دیاریكردنی كات وك‌و چوارچێوه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت ده‌ستنیشانكردنی شه‌ش مانگ بۆ پرۆسه‌كانی سوپای عێراق له دژی داعش ئه‌مه فشارێك له‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراقی داده‌نێت.
