لوێد ئۆستن: تا ئێستا 8 هه‌زار و 500 چه‌كداری داعش له‌ عێراق كوژراون

لوێد ئۆستن: تا ئێستا 8 هه‌زار و 500 چه‌كداری داعش له‌ عێراق كوژراون
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی كوژراوانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش راگه‌یاند و روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا 8500 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژراون.

دوای ئه‌وه‌ی خالد عوبێدی‌، وه‌زیری به‌رگری‌ عیراق، پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ لۆید ئۆستن، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مه‌ریكا و له‌و دیداره‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مه‌ریكا و سوپا سالاری‌ عیراق و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ هه‌ردوولا به‌شداربوون، تاووتوێی دوا پێشهاته‌كانی‌ دۆخه‌كه‌ كرا.

جه‌نه‌ڕاڵ لۆید ئۆستن، فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 8500 چه‌كداری‌ داعش كوژراون، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ئامانجیان دوو خاڵه‌، یه‌كه‌میان هاوكاریكردنی‌ عیراقه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ پێشڕه‌ویكردنی‌ تیرۆریستان و خاڵی‌ دووه‌میش پێدانی‌ هه‌لێكه‌ بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانی‌ سوپای عیراق بۆ له‌ ناوبردنی‌ تیرۆر.
Top