داعش به‌ ژهركردنى ویستگه‌ و رووباره‌ ئاوییه‌كان ده‌یه‌وێت به‌ ته‌واوى ناحییه‌ى به‌غدادى كۆنترۆڵ بكات

داعش به‌ ژهركردنى ویستگه‌ و رووباره‌ ئاوییه‌كان ده‌یه‌وێت به‌ ته‌واوى ناحییه‌ى به‌غدادى كۆنترۆڵ بكات
چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش چه‌ند رێگه‌ییه‌كى تازه‌یان گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێبووه‌كانى ناحیه‌ى به‌غدادى سه‌ربه‌ پارێزگاى ئه‌نباردا بگرن.

حه‌مید ئه‌لهایس سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى رزگاریخوازى ئه‌نبار له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، رێگه‌ تازه‌كانى چه‌كداره‌ تیرۆرستیه‌كانى داعش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێبووه‌كانى ناحییه‌ى به‌غدادى بگرن، ئه‌وه‌ییه‌ وێستگه‌ و رووباره‌ ئاوییه‌كانى ناحییه‌كیان به‌ ژه‌هر پیس كردوون بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتوانى ناحییه‌كه‌ ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێ بهێڵن و چۆلشى بكه‌ن.

ئه‌لهایس راشیگه‌یاند، ئێستا شه‌ڕه‌كان له‌ نێوان هێزه‌كانى ئه‌منى و تیرۆرستانى داعش له‌ ده‌ورووبه‌رى ناحیه‌كه‌ به‌شێوه‌ى چڕ و توند به‌رده‌وامه‌.
Top