داعش به ژهركردنى ویستگه و رووباره ئاوییه‌كان ده‌یه‌وێت به ته‌واوى ناحییه‌ى به‌غدادى كۆنترۆڵ بكات
حه‌مید ئه‌لهایس سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى رزگاریخوازى ئه‌نبار له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، رێگه تازه‌كانى چه‌كداره تیرۆرستیه‌كانى داعش بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نیشتهجێبووهكانى ناحییه‌ى به‌غدادى بگرن، ئه‌وه‌ییه وێستگه و رووباره ئاوییه‌كانى ناحییهكیان به ژه‌هر پیس كردوون بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتوانى ناحییه‌كه ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێ بهێڵن و چۆلشى بكه‌ن.
ئه‌لهایس راشیگه‌یاند، ئێستا شه‌ڕه‌كان له نێوان هێزه‌كانى ئه‌منى و تیرۆرستانى داعش له ده‌ورووبه‌رى ناحیه‌كه به‌شێوه‌ى چڕ و توند به‌رده‌وامه.
