وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كوژرانى زیاتر له‌ 20 چه‌كدارى داعشى له‌ ئه‌نبار راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كوژرانى زیاتر له‌ 20 چه‌كدارى داعشى له‌ ئه‌نبار راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ ئاكامى هێرشێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر بنكه‌كانی تیرۆرستانى داعش، له‌ ناوچه‌ی كه‌ره‌مه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار زیاتر له‌ 20 تیرۆرستى داعش كوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ر له‌و هێرشه‌ توانیویانه‌، كۆگایه‌كی مووشه‌كی كه‌راد تێكبشكێنن، كه‌ چه‌كدارانی داعش، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ر به‌ به‌غدایان بۆردوومان ده‌كرد، هه‌روه‌ها خانویه‌كیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ چه‌كدارانی داعش وه‌كو كۆگا بۆ كه‌لوپه‌لی ته‌قینه‌وه‌ به‌كاریان ده‌هێنا.
Top