موقته‌دا سه‌در لیواى ئه‌لیوم ئهلمهعوود و سه‌رایا سه‌لامیی سڕكرد
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاری بلۆك كردنی لیوای ئه‌لیوم ئهلمهعوود و سه‌رایا سه‌لامی دا‌و ئاماده‌یی خۆشی له هاوكاری لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئاشكرا كردنی تاوانبارانی رووداوی رفاندنی په‌رله‌مانتاری سوننه زه‌ید زێدان جنابی و كوشتنی مامه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی و هه‌شت له پاسه‌وانه‌كانی ده‌ربڕی.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ش، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، هه‌ندێ له میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه‌ی به نه‌گریسی وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه عێراق ته‌نها به‌ده‌م هه‌ندێ توندڕه‌وی ناناڵێنێت به‌ڵكو به‌ده‌م میلیشیای نهگریسیشهوه ده‌ناڵێنێت.
بڕیاری بلۆك كردنی لیوای ئه‌لیوم ئهلمهوعوود و سه‌رایا سه‌لام له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان كه بۆ چه‌ككردنی میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراقییان كردووه كه داواكارییه‌كه‌ش یه‌كێكه له مه‌رجه هه‌نووكه‌ییه‌كانی سوننه له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو پڕۆسه‌ی سیاسی كه ئێستا به هۆی رووداوی رفاندنی په‌رله‌مانتاره سوننه‌كه و كوشتنی مامه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌شت له پاسه‌وانه‌كانی لایه‌نی سوننه بایكۆتی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كردووه.
