سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، ئه‌مشه‌و له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانیان، به ئاماده‌بوونی دادوه‌ر مدحه‌ت ئه‌لمه‌حمود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێكڕای گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی عیراق خرانه‌ڕوو و به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له‌ماوه‌ی رابردوودا گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی كاری پێكه‌وه‌یی و ته‌وافوقی سیاسی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق ده‌بنه‌وه، كرایه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه ستایشی سه‌ركه‌وتنی هێزه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و هێزه عهشایهرهكانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و تێكشكاندنیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، كرد.
هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه جه‌ختیان له چه‌سپاندنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه و پشتگیریكردنی به یه‌كهه‌ڵوێستی سیاسی و كاری پێكه‌وه‌یی كرده‌وه هه‌روه‌ك جه‌خت له پشتیوانیكردنی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردان كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌وڵه سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگیرییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ناوچه‌كانیان بپارێزن.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له پێویستی رێزگرتن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و په‌یوه‌ستبوونی به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت، كرده‌وه.
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق به ئیجابی له رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به نه‌وت و بودجه و پابه‌ندبوونی هه‌ردوولايان روانی و داوایان كرد كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌ڕێی گفتوگۆ و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش و كاری هاوبه‌ش بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره و كۆچپێكراوه‌كان كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكی ئیجابی به‌ڕێوه‌چوو و به راشكاوی بیر‌و بۆچونه‌كان خرانه‌ڕوو و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له ماوه‌ی داهاتوودا بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له هه‌نووكه‌ییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا.
