عەبادی فەرماندەی شەڕی مووسڵ دیاریدەكات
ئامادەکاری گەورە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ دەكرێت، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایدەگەیەنێت" فەرماندەیەکی تایبەت دانراوە، بۆ سەرپەرشتیکرنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارە.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێشەممە 17-2-2015 رایگەیاند:" سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەکاری گەورەی بۆکۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ کردووە، هەروەها بەر لە دوومانگ فەرماندەیەکی داناوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارە".
حەدیسی هەروەها گوتی:" سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، هەروەها نایەوێت کەسانی سڤیل ببنە قوربانی شەڕی سەختی نێوان هەردوولا".
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ BBC دوێنێ دووشەممە 16-2-2015 رایگەیاند " لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵدا، هێزەکانی پۆلیس کاروباری ناوچەکە لە جێگەی هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەدەبەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کێشە لە شارەکەدا دروست نەبێت".
