داعش١٢٠ كەسی لە تكریت رفاند
ئەنجوومەنی پیرانی هۆزەكانی سەلاحەدین لە ڕاگەیەندراوێک دا كە كۆپییەكی گەیشتۆتە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕایگەیاند؛ دوێنێ دووشەممە(١٦/٢/٢٠١٥) چەكدارەکانی داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی "ئەلرەبیزە"ی سەر بە شارەدێی عەلەم لە سنووری شاری تكریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین و ١٢٠ كەسیان لە گوندەکە لە گەڵ خۆیان بردووە کە سەر بە دوو هۆزی "عوبێد" و "مەسارە"ن.
لە ڕاگەیەنراوەکە دا ئەنجوومەنی پیرانی هۆزەكانی سەلاحەدین، ترس و نیگەرانی خۆیان لەوە دەردەبڕن کە چەكدرەکانی داعش هاوشێوەی هۆزەكانی "ئەلبونەمر" و "ئەلبو فەهد" و "جبور" و هۆزەكانی دیكە ئەم كەسانەش بە دڕندەترین شێوە لە ناو ببەن و داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەن لە رزگار كردنی پارێزگای سەلاحەدین و ڕاماڵینی چەكدارانی داعش لەو پارێزگایە پەلە بکات.
