عێراق و ئێران چەند رێککەوتننامەیەک واژۆدەکەن
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردووەتەوە كە ئیسحاق جیهانگیر، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بە یاوەری شاندێکی سیاسی و ئابووری لەسەرداوای سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، سبەی دووشەممە 16-2-2015 دەگاتە عێراق و بۆ ماوەی سێ رۆژ دەمێنێتەوە، بڕیاریشە چاوی بەهەریەک لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمان، هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بکەوێت.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆمار، جیهانگیری بەشداری لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا دەکات، هەروەها بەشداری لە مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتننامەکان و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا دەکات.
رووداو
