عێراق و ئێران چەند رێککەوتننامەیەک واژۆدەکەن

 عێراق و ئێران چەند رێککەوتننامەیەک واژۆدەکەن
بەمەبەستی واژۆکردنی چەند رێککەوتننامەیەک لەنێوان عێراق و ئێران، سبەی دووشەممە جێگری سەرۆککۆماری ئێران بەیاوەری شاندێکی سیاسی و ئابووری ئێران دێتە عێراق، بڕیاریشە چاوی بەهەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکەوێت.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردووەتەوە كە ئیسحاق جیهانگیر، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بە یاوەری شاندێکی سیاسی و ئابووری لەسەرداوای سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، سبەی دووشەممە 16-2-2015 دەگاتە عێراق و بۆ ماوەی سێ رۆژ دەمێنێتەوە، بڕیاریشە چاوی بەهەریەک لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمان، هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بکەوێت.

بەپێی راگەیێندراوەکەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆمار، جیهانگیری بەشداری لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا دەکات، هەروەها بەشداری لە مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتننامەکان و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا دەکات.








رووداو
Top