ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتی وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگریی عێراق ده‌كات
)د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین مه‌حموود) ئه‌ندامی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له دانیشتنەکەی سبەینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، بڕیار وایه وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگریی عێراقیش بێن بۆ ئه‌وه‌ی باسی بارودۆخی گشتیی عێراق بكەین و، لێیان بپرسینەوەی بۆ دەبێ هێشتا ڕفاندن و ڕقی سیاسی به‌رده‌وام بێ له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراقیشدا؟"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌یشی باس كرد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له بانگهێشتكردنی ئه‌و دوو وه‌زیره، بۆ ئەوەیە تاوانهکەی پێرێ ڕوون بکەنەوە؛ دیارە لەو ڕووداوەدا ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و، سه‌رۆكی هۆزی جه‌نابی کەوتنە بەر پەلامار.
(د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین) گوتیشی: "وا دیارە (عه‌بادی) خۆی له‌و بابه‌ته دهپێچێتەوە؛ ڕەنگە لیژنه‌یه‌ك دابمه‌زرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته."
