داعش دوو تریلیۆن دینار بۆ سوریا دەگوازێتەوە
وەك لە زانیاریەكان هاتووە، پارەكە كامیۆنێك گواستراوەتەوە لەچەند بانكێكدا دەرهێندراوە كە پێشبینی دەكرێ پتر لە دوو تریلیۆن دیناری عێراقی بوو بێ.
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، زانیاری هەیە داعش لەترسی ئازادكردنەوەی شاری موسڵ و هەروەها فڕۆكە جەنگیەكان بۆ سەر بنكەو پێگەو هەروەها بانكەكانی ئەو شارە پارەكانیان دەگوازنەوە سوریا.
ئەوەشی خستەروو، داعش ترسێكی زۆری لا نیشتووە، بۆیە بڕە پارەیەكی زۆریشی لەسەرمایەدانی ئەو شارە بە زۆرەمڵێ سەندووە و لەگەڵ ئەو پارانەی لەبانكەكاندا هەبووە گواستۆیەتەوە.
