له‌باره‌ی كه‌وتنی مووسڵ لێكۆڵنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی ده‌كرێت
له‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ له باره‌ی هۆكاری كه‌وتنی مووسڵ له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆتایی پێده‌هێنێت و پاشان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ش بانگهێشتی پارێزگاری مووسڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی ده‌كات.له‌باره‌ی بانگهێشتی جێگری سه‌ركۆمار نووری مالیكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسییه‌كه، شه‌ممه‌ری گوتی: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌یی باڵای سه‌ربازیی كردووه كه به‌ر له كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له ناو پارێزگاكه بوونه، تا ئێستاش له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه مالیكی له كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ تێوه‌گڵابێت بۆیه جارێ مالیكی بانگهێشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ناكرێت.له تشرینی دووه‌می دووهه‌زارو چوارده، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئاشكرایكردنی هۆكاری كۆنتڕۆڵكردنی پارێزگای مووسڵ له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا و تا ئێستاش ئه‌و لیژنه‌یه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی باڵای سه‌ربازیی و به‌رپرسانی ئیداری شاری مووسڵ ئه‌نجام داوه.
