پاش ئه‌وه‌ی دوو كه‌سی هۆزی ئه‌لبوجابر له شاری رومادی له لایه‌ن دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی چه‌كداره‌كان، لیژنه‌ییه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه ره‌وانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كات.له سێ رۆژی رابردوو، دوو كه‌سی هۆزی ئه‌لبوجابر له شاری رومادی له ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار به گولله‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كوژران و هێزه‌كانی ئه‌منیش شه‌ش له‌و چه‌كدارانه‌یان كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌كه‌یانه به تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌سه‌كه ده‌ستگیركردوون و هاوكات فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی چه‌كداری عێراق، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كات.له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی چه‌كدار، لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنی دوو كه‌سی هۆزی ئه‌لبوجابر له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ره‌وانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار كران.به‌پێی ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی خستییه روو، لیژنه‌كه له فه‌رمانده‌یی باڵا كه ژماره‌یه‌ك گه‌وره ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی له خۆده‌گرێت پێكهێنراوه و به‌م زووانه‌ش لیژنه‌كه ده‌گه‌نه ئه‌نبار بۆ ئه‌وه‌ی به وردی له رووداوی كوشتنی دوو كه‌سه‌كه‌ی هۆزی ئه‌لبوجابر بكۆڵنه‌وه.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه روونیشی كرده‌وه، لیژنه‌كه به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن كه به كوشتنی دوو كه‌سه‌كه له رومادی تۆمه‌تباركراون.شه‌ش چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه یه‌كێكیان پله‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌یه و پله‌ی عه‌قیدیشه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه ده‌ستگیركراون و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌شیان به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه ئه‌وه سزای توندیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت وه‌ك محه‌مه‌دی ئاماژه‌ی بۆ كرد.
كوشتنی دوو كه‌سه‌ی هۆزی ئه‌لبوجابر له شاری رومادی توڕه‌بوونی توندی هۆزه‌كان و دانیشتووانی شاری ئه‌نباری به‌دوای خۆیدا هێنا و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م هۆزه‌كان داوایان له سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد به فه‌رمی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی ئه‌نبار ده‌ربكات چونكه به لای ئه‌وان بوونی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه دوو نییه شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی لێ بكه‌وێته‌وه.