سەرۆککۆمار پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق(حاکم سەرحان سلێڤانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆککۆماری عێراق(د. فواد مەعسووم) پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی٢٠١٥ـی پەسەند کرد."
(حاکم سەرحان سلێڤانی) گوتیشی: "وەهایش بڕیارە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بوودجە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکات و ئەوانیش دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن."
(سلێڤانی) راشیگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پێویستە بەغدا بەشی ھەرێمی کوردستانیش رەوانە بکات.
