پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژە یاسا دواخست

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ سێ پرۆژە یاسا دواخست
پەرلەمانتاری عێراق لەفراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، بڕیار وابوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ پرۆژە یاسا بكا كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نێردراوە، بەڵام بۆ دانشتنێكی نادیار دواخرا.
بێریوان خەیلانی راگەیاند، بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمم لەدانیشتنی پەرلەماندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكانی گاردی نیشتمانی، حزبی بەعسی قەدەغەكراو و پرۆژە یاسای لێپرسینەوەی دادوەری بكرێ، بەڵام خوێندنەوەكە بۆ دانیشتنێكی نا دیار دواخرا، هەر سێ پرۆژە یاساكە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادە كراوەو نێردراوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، لەهەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجومەنی شورای عێراقیشی ناردووە، بۆیە پەرلەمان نەیتوانی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكات.
ئەوەشی گوت، تا هەر سێ پرۆژەكە یاساكە لە ئەنجومەنی شورا نەگەڕێتەوە و بۆچوونی خۆیان نەخەنەروو پەرلەمان ناتوانرێ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكات، كورد بە گرنگەوە سەیری هەر سێ پرۆژەكە دەكا، بۆیە چاوەڕوانی گەڕانەوەین تا بتوانین بە پێویست كاری لەسەر بكرێ.
Top