ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له تكریت 35 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانى كرده قوربانی
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو له‌لایه‌ن دوو كه‌سی خۆكوژه‌وه خۆیان خزانده نێو باره‌گایه‌كی ئه‌منی له سه‌ر رێگای نێوان قه‌زای سامه‌راو سه‌رسار باشووری رۆژئاوای سامه‌را ، له ئاكامدا شه‌ش كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و 29ـی دیكه بریندار بوون .
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداو ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنیش بریندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌و كوژراوانیش بۆ فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی گواسته‌وه .
