داعش لە موسڵ دەیان چەكداری خۆی گوللەباران دەكا

داعش لە موسڵ دەیان چەكداری خۆی گوللەباران دەكا
لەشاری موسڵ تیرۆریستانی داعش بە فەرمانی والی ئەو شارە زیاتر لە 15 چەكداری خۆی كە یەكێكیان ئەمیرە گوللەباران دەكات.
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، زانیاریمان پێگەیشتووە ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری موسڵ تیرۆریستانی داعش بە فەرمانی واڵی داعش لەو شارە 15ی چەكداری خۆی گوللەباران كردووە.
ئاماژەیبەوەدا، لەناو چەكدارەكان ئەمیرێكیش هەیە كە هۆكاری گوللەباران كردنیان بۆ راكردنیان دەگەڕێتەوە لەكاتی روبەروبونەوەكانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە.
ئەوەشی خستەروو، لە دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە 80 چەكداری داعش چەكەكانیان داناوە، بەڵام پێیان گوتراوە ئەگەر واز بێنن ئەوە گوللەباران دەكرێن.
Top