باڵیۆزخانەى عێراق لە مەسقەت دەکرێتەوە

باڵیۆزخانەى عێراق لە مەسقەت دەکرێتەوە
وەزیرى دەرەوەى عێراق، کە ئێستا بە سەردانێک لە سەڵتەنەتى عومانە لە ئاهەنگێکى تایبەت و بەشێوەیەکى فەرمى باڵیۆزخانەى عێراقى لە مەسقەتى پایتەختى عومان کردەوە.

لەمیانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى نوێى باڵیۆزخانەى عێراق لە عومان، ئیبراهیم جەعفەرى وەزیرى دەرەوەى عێراق ستایشی پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات و هەڵوێستى ئەرێنى عومانى کرد لەبەرامبەر ئەو تەنگژانەى بەم دواییانە رووبەڕووى گەلانى عێراق بوونەتەوە.

جەعفەرى گوتی: ئەو نێوەندگیرییەی عومان دەیکات بووەتە پردى هاوکاریى نێوان سەرجەم وڵاتان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش، ئەمە جگە لە نزیککردنەوەى تێڕوانینەکان لە ناوچەکە".

وەزیرى دەرەوەى عێراق گوتیشی: "ئامانج لەم سەردانەمان بەهێزکردنى پەپوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوو وڵاتە بە لەبەرچاوگرتنى پێگەى ستراتیژى سەڵتەنەتى عومان لە ناوچەکە".

شەممەى رابردوو ئیبراهیم جەعفەرى وەزیرى دەرەوەى عێراق بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵاى حکومى بە سەردانێکى چوار رۆژە گەییشتە عومان.










رووداو
Top