ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌به‌غدا 13 كوژراو و 35 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌به‌غدا 13 كوژراو و 35 برینداری لێكه‌وته‌وه‌
ته‌قینه‌وه‌ییه‌كى خۆكوژى له‌ ناو چێشتخانه‌ییه‌ك له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا روویداو به‌پێى ئاماره‌كانی ته‌ندروستی 13 كه‌س كوژراون و 35ی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌ییه‌ك له‌ هێزه‌كانى پۆلیسى شارى به‌غدا راگه‌یاند، له‌ رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا له‌ ناو چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ییه‌كى خۆكوژى روویداو 13 كه‌س كوژران و 35ى دیكه‌ برینداربوونه‌. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌ كاتى ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌، خه‌ڵكێكى زۆر له‌ ناو چێشتخانه‌كه‌دابوونه‌، بۆیه‌ پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌ى قوربانییه‌كان له‌وه‌ى ئێستا راگه‌یانراو به‌رزبێته‌وه‌.
Top