له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ عێراق له سویسراوه گوتی:زۆربه‌ی گفتوگۆكانمان بۆزیاتر پشتگیری كردنی عێراق بووه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌روه‌ها به‌ڵێنمان پێدراوه كه هێرشه ئاسمانیه‌كانیش بۆسه‌ر رێكخراوی ناوبراو چڕ بكرێته‌وه،له‌كۆتاییدا گوتیشی:سه‌ره‌ڕای زیادكردن و چركردنه‌وه‌ی هێڕشه ئاسمانیه‌كان به‌ڵێنی زیاتر وردبینی و ئامانج پێكانیشمان پێدراوه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق دا،هه‌روه‌ها گوتیشی:چه‌ند بارهه‌ڵگرێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان پێ گه‌یشتووه ئومێده‌وارین له رۆژانی داهاتوودا رووله زیادبوون بێت.