ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ نەبونی پارە لەبانكەكانی عێراق دەگەڕێتەوە

ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ نەبونی پارە لەبانكەكانی عێراق دەگەڕێتەوە
ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، نەناردنی 1 لەسەر 12ی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ نەبوونی پارەی پێویست لەبانكەكانی عێراق دەگەرێتەوە، بۆیە بەمزوانە ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێ.
راشیگەیاند، داوای رونكردنەوەكان لەوەزارەتی دارایی كردووە بەوەی بۆچی تا ئێستە بەشە بودجەی مانگی 1ی ئەمساڵی هەرێم رەوانە نەكراوە، ئەوان پێیان راگەیاندوین هۆكارەكە بۆ نەبوونی پارە دەگەڕێتەوە لە بانكەكانی عێراق.
ئەوەشی خستەروو، وەزارەتی دارایی عێراق لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەو تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەم پرسە دێتە چارەسەر كردن.
Top