داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی دوو بارمته ده‌كات
له گرته‌یه‌كه‌یی ڤیدیۆییدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارێكی داعش كه جلی ره‌شی له‌به‌ردایه و له‌نێوان دوو كه‌سدا كه جلی پرته‌قاڵییان له‌به‌ردایه، په‌یامێك ئاراسته‌ی ژاپۆنییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "72 سه‌عاتتان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌تان تا 200 ملیۆن دۆلار بدات و ژیانی ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌تان رزگار بكات".
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه داعش بوونی دوو به‌بارمتگیراوی ژاپۆنی ئاشكرا بكات و به‌ناوه‌كانی "كینجی غوتو جوغو و هارونا یوكاوا" ناساندنی.
دوای گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌ش، حكومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند كه مل بۆ تیرۆر نادات، یوشیهیدی سوغا وته‌بێژی حكومه‌تی ژاپۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسدا له تۆكیۆی پایته‌خت، وتی: "هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌مان به‌شداریكردنه له شه‌ڕ دژی تیرۆر و هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕه".
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی به‌شی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن ئاشكرایكرد كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه هه‌یه و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه به‌ناوی "په‌یامێك بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م گرته ڤیدۆییه دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م دێت له سه‌ردانی شینزۆ ئابی وابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سه‌ردانی میسر و ئوردونی كرد و به‌ڵێنیدا 2.5 ملیار دۆلار وه‌ك هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش ئه‌و وڵاتانه بكات كه به‌هۆی داعشه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتیدا تائێستا، رێكخراوی داعش زیاتر له 1500 كه‌سی له‌سوریا له‌سێداره داوه.
خه‌ندان
