له باكوورى شارى به‌غدا 24 چه‌كدارى داعش كوژران
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى شارى به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه، هێزه‌كانى ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له پڕۆسهییهكى سه‌ربازى له ناوچه‌كانى نهباعى و كسارات و حه‌لابسه و له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له باكوورى شارى به‌غدا، 24 چه‌كدارى تیرۆریستى داعش بكوژن و نۆ شوێ و پێگه‌ى ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و 27 بۆمبى چێنراویش له‌و ناوچانه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئێستا ئه‌و ناوچانه له چه‌كداره تیرۆریستیه‌كانى داعش پاككراونه‌ته‌وه و به ته‌واوه‌تى له ژێر كۆنترۆڵى هێزه ئه‌منیه‌كانه.
