له‌ باكوورى شارى به‌غدا 24 چه‌كدارى داعش كوژران

له‌ باكوورى شارى به‌غدا 24 چه‌كدارى داعش كوژران
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى شارى به‌غدا كوژرانى 24 چه‌كدارى تیرۆریستى رێكخراوى داعش و وێرانكردنى نۆ شوێن و پێگه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى 27 بۆمبى چێنراوى له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى شارى به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌، هێزه‌كانى ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ له‌ پڕۆسه‌ییه‌كى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌كانى نه‌باعى و كسارات و حه‌لابسه‌ و له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له‌ باكوورى شارى به‌غدا، 24 چه‌كدارى تیرۆریستى داعش بكوژن و نۆ شوێ و پێگه‌ى ئه‌و چه‌كداره‌ تیرۆریستانه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ و 27 بۆمبى چێنراویش له‌و ناوچانه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ له‌ چه‌كداره‌ تیرۆریستیه‌كانى داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌واوه‌تى له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌.
Top