له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان جێگری سه‌رۆكی عێراق (ئوسامه نوجێفی) و بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(كریستین ورمس)بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق(ستیوارت جۆنز)دا نوجه‌یفی دیدێكی قووڵ و سه‌رتاسه‌ری سه‌باره‌ت به شه‌ڕێ داعشی خسته روو له‌و باره‌یه‌وه ستراتیژیه‌تی سه‌ربازی تۆكمه‌ی پێشنیار كردوو ناڕه‌زایی خۆیشی خسته‌روو سه‌باره‌ت به پشتگیریه سه‌ربازییه‌كان و لاوازی هێڕشه ئاسمانیه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش،له درێژه‌ی قسه‌كانیدا نوجه‌یفی داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد زیاتر پشتگیری عێراق بكات به ناردنی چه‌ك وزیادكردنی هێڕشه ئاسمانیه‌كانی بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ كردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و ناوچه‌كه به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی تیرۆر تۆمار ده‌كرێت.