وه‌زیری ناخۆی ئێران (عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمان فه‌زڵی)وای ده‌بینێ كه ئاسایشی عێراق و ئێران پێكه‌وه په‌یوه‌ستن،ناوبر و ئه‌مه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا گوت: له‌گه‌ڵ هاو پۆسته عێراقیه‌كه‌ی(محه‌مه‌د سالم غه‌بان)دا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا كه له تاران ئه‌نجام درا شه‌وی رابردوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له یه‌ك كاتژمێر زیاتری خایان باسی پشتگیریكردنی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق كرا له لایه‌ن ئێرانه‌وه و به ئه‌ركێكی ئایینی ناوزه‌د كرا،هه‌روه‌ها فه‌زڵی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی:گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ (غه‌بان) له‌چوارچێوه‌ی گرنگی دان به پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانماندا بوو له بووره‌كانی هاریكاری ئاسایشی هاوبه‌ش وگۆڕینه‌وه‌ی زانیاری سه‌ربازی دا.
و/ئه‌یوب كوردی