حەكیم: کاریکاتێرەکانی شارلی هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی جیهانیی

 حەكیم: کاریکاتێرەکانی شارلی هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی جیهانیی
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری سووكایەتیكردن بە پێغەمبەر بە قەدەخەکراو دابنێت.

عەممار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2015، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد، بڵاوكردنەوەی كاریكاتێری سووكایەتیكردن بە پێغەمبەر بە حەرامكراو دابنێت، بەو پێیەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە كاریكاتێرانە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی جیهانیی و ناكۆكی و دووبەرەكی لە نێوان گەلانی ئایین جیاوازی دونیا دروستدەكات.

هەفتەی رابردوو سێ چەكدار بەپاساوی ئەوەی پێشتر ئەو هەفتەنامەی شارلی ئێبدۆ، كاریكاتێری پێغەمبەری ئیسلامیان دروستكردبوو، هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی هەفتەنامەكە و 12 كەسیان كوشت، كە نۆیان رۆژنامەنووسانی هەفتەنامەكە بوون.

رۆژی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2015ش، ژمارەی نوێی هەفتەنامەی شارلی ئێبدۆ، هەفتەیەك پاش هێرشەكەی كرایەسەری، پێنج ملیۆن دانەی لێ چاپكرا و بە 22 زمان لە بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان خرایە بازاڕەكانەوە.









رووداو
Top