مالیكی هەڵوێستی توند بەرامبەر حەنان فەتلاوی وەردەگرێت

مالیكی هەڵوێستی توند بەرامبەر حەنان فەتلاوی وەردەگرێت
دوای جیابوونەوەی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە نوری ئەلمالیكی و دامەزراندنی كوتلەیەك بەناوی كوتلەی (ئیرادە) بە بڕیاری نوری مالیكی سەرۆكی پارتی دەعوە، رێ بە حەنان فەتلاوی نادرێ بە هیچ شێوەیەك بچێتە ناو بارەگای پارتی دەعوە.
پارتی دعوە یاخود حزبی دەعوە لە راگەیەندراوێكدا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، فەرمان دراوە بەوە بە هیچ شێوەیەك حەنان فەتلاوی پێی نەخاتە ناو بارەگای حزبەكەی.
بەپێی هەواڵەكان دوای جیابوونەوەی فەتلاوی لە حزبی دعوە، نوری ئەمالیكی زۆر نیگەران بووە و بڕیاریش دراوە كە هیچ شێوەیەك پرسیار بە فەتلاوی نەكرێ.
Top