حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاریدا له‌م مانگه‌دا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت، هه‌ركاتێكیش به‌شه بودجه‌ی پارێزگاكان له‌م مانگه‌وه خه‌رجكرا، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌نێردرێت.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، له‌رۆژانی داھاتوو به‌غدا ده‌ست به خه‌رجكردنی بودجه ده‌كات و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، پێشتر یه‌ك له‌سه‌ر 12ی پشكی هه‌رێمی كوردستان ترلیۆنێك و سێسه‌د ملیار دینار بوو، به‌ڵام له ئێستادا كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 730 ملیار دینار، چونكه یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ژده‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا جێ به‌جێ بووه، پێویسته هه‌ركاتێك به‌غدا بودجه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری خه‌رج بكات، به‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ره‌وانه بكات، چونكه هه‌رێمیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا كردووه.
