چه‌كدارانی داعش 20 كه‌سی دیكه‌یان له موسڵ گوله باران كرد
حه‌مدانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، چه‌كدارانی داعش ئه‌و 20 كه‌سه‌ى به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگاداری رێكخراوه‌كه‌یان چه‌كیان هه‌ڵگرتووه گوله باران كرد.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه: دوای پێشڕه‌وی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق له ده‌ڤه‌ری مه‌خموور و گوێڕ چه‌كدارانی داعش كه‌وتوونه‌ته خۆ و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، گرووپی چه‌كداریی له دژی ئه‌وان له نێو شاری موسڵ و ده‌ورووبه‌ری سه‌ر هه‌ڵبدات.
حه‌مدانی زیاتر گوتی: ئه‌و 20 كه‌سه له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشووری موسڵ خۆیان وه‌ك چه‌كداری داعش ناساندووه به‌ڵام داعش به‌بێ راگه‌یاندنی هۆكاره‌كه‌ی هه‌مووانی گوللهبارانیانى كردووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: سێ پارێزه‌ر كه له دادگای تاوانی موسڵ كاریان ده‌ركرد به‌ر له سێ مانگ به‌تۆمه‌تی سیخوورى بۆ حكوومـهتی به‌غدا و پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستگیر كرابوون و دواتر له شاری موسڵ گوله باران كران.
به‌گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بارودۆخی شاری موسڵ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان و بوونی شه‌ڕ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، به ره‌وشێكی خراپی ئه‌منی و ئابووری تێپه‌ڕ ده‌بێت و زۆربوونی زه‌حمه‌تییه‌كانی ژیان له‌و شاره وای كردووه بێزاریی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك زێده بێت".
