ئه‌مه‌ریكا 170 تانكى سه‌ربازى به عێراق ده‌فرۆشێت
له‌مباره‌ییه‌وه سایتێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، واشنتۆن هه‌وڵده‌دات له چوارچێوه‌ى گرێبه‌ستى سه‌ربازى كه له ساڵى 2008 له‌گه‌ڵ عێراق واژووى كردووه 170 تانكى سه‌ربازى له جۆرى ههمپایهرز به حكوومه‌تى عێراق بفرۆشێت.
وه‌ك سایته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له ساڵى 2008 حكوومه‌تى ئه‌و كاتى عێراق كه نورى مالیكى سهرۆكاییهتى ده‌كرد، گرێبه‌ستێكى بۆ كڕینى 170 تانكى سه‌ربازى له جۆرى ههمپایهرز له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژووكرد.
به‌ڵام سایته‌كه ئاماژه‌ى به وادى راده‌ستكردنى 170 تانكه سه‌ربازییه‌كه له لایه‌ن ئهمهریكاو بۆ عێراق نه‌داوه و باسیشى له‌وه نه‌كردووه كه عێراق له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى 170 تانكه سه‌ربازییه‌كه چه‌ند پاره به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
