سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی له په‌راوێزی پێشوازی كردنیدا له پارێزگای ئه‌نبار گوتی:پێویسته شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له‌دژی رێكخراوی داعش بكرێت،چونكه ئه‌و دوژمنه نامۆیه له ناو خاكی عێراق دا،جێگه‌ی باسه عه‌بادی پێشوازی كرد له پارێزگاری ئه‌نبار(سوهه‌یب راوی)و داوای كرد بۆ له‌ناو بردنی داعش پێویسته شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به‌رپا بكرێت،له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا عه‌بادی گوتیشی:زۆر گرنگه رۆڵه‌كانی ئه‌نبار به‌شداری بكه‌ن له ئازادكردنی پارێزگاكه‌یان له‌ده‌ست رێكخراوی داعش چونكه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ یۆرانكاری پارێزگاكه وكوشتن و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌شی. و/ئه‌یوب كوردی