به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌مڕۆ تۆنی ئابوت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا . بڕیاریشه ئابوت له گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی باس له هاوكاری سه‌ربازی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لا بكه‌ن . شایانی باسه حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له بیست و شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه له گه‌ڵ هاوتا ئوسترالییه‌كه‌ی رێككه‌وتوون به‌وه‌ی ئوسترالیا یارمه‌تی عێراق بدات له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش.