كورد تێبینیەكانی دەخاتەروو
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری هەروەها گوتی، لە ناو پرۆژە یاسای بودجە حكومەتی هەرێم پابەند كراوە بەوەی پێویستە خۆی لە پشكی 17%ی بودجەكەی لە عێراق پارەو مافی دارایی ئەو كۆمپانیا نەوتیانە بدات كە لە هەرێمی كوردستاندا لە بواری نەوتدا كار دەكەن.
راشیگەیاند، ئەمە پێچەوانەی پێشووە، لە چەند ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق خۆی پارەی ئەو كۆمپانیایانەی داوە، چونكە بڕێكی زۆرە، بەڵام ئەمساڵ هەرێم پابەند كراوە، بۆیە ئەگەر پارەی ئەو كۆمپانیایانە لەپشكی 17%دەربهێندرێ، ئەوە زیانێكی گەورە دەكات لەبواری ئابووریدا و بەشە بودجەكەی زۆر كەم دەبێتەوە.
ئاماژەیبەوەشدا، پێویستە سەرجەم فراكسۆنەكانی كورد چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین و بەر لەپەسەندكردنی دەبێ حكومەتی عێراق پابەند بكرێ بەوەی ئەوان پارەی ئەو كۆمپانیایانە بدەن.
