له موسڵ داعش ده‌ستى به گوله‌بارانكردنى چه‌كداره هه‌ڵهاتووه‌كانى كردووه
وه‌ك محه‌مه‌د روونیكرده‌وه، له دوو رۆژى رابردوو چه‌كداره تیرۆریستییه‌كانى رێكخراوى داعش له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕ له سنوورى پارێزگاى موسڵ نه‌یاتوانى به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان خۆراگربن و هه‌ڵهاتن و بۆیه له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌مڕۆ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسته ده‌ستى به كوشتنى ئه‌و چه‌كداره هه‌ڵهاتووانه‌ى كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له ئێستادا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه زۆرێك له به‌ڵگه نهێنى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى له موسڵه‌وه بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى دۆخى گوزه‌رانى موسڵیشه‌وه گوتى: له ساییه‌ى كۆنترۆڵى چه‌كداره تیرۆریستییه‌كانى داعش ئێستا دانیشتوانى پارێزگامه له دۆخێكى نامرۆڤاییه‌تى خراپ ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
