عه‌للاوى: له‌ناوبردنى توندڕه‌وی پێویستى به ستراتیژی یه‌كگرتوو هه‌یه
عللاوى راشیگه‌یاند، ئه‌و ستراتیژییه كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى توندڕه‌ویى له لایه‌ن وڵاتانى ناوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت ناكامڵه و بۆشایى و كلێنه‌ییه‌كى زۆر و گه‌وره‌ى تێداییه بۆیه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ییه ناتوانرێت توندڕه‌وه‌یى شێوه‌ى داعش و یان شێوه‌كانى دیكه‌ى توندڕه‌ویى له ناوچه‌كه له‌ناوببرێت.
جێگرى سه‌رۆك كۆمار روونیشیكرده‌وه، تاكه رێگه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجارى توندڕه‌ویى ئه‌وه‌ییه وڵاتانى ناوچه‌كه ستراتیژییه‌كى یه‌كگرتووى پێكبهێنن.
ئه‌یاد عه‌للاوى جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، كه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندى راسته‌قینه له نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت رێگه چاره‌ییه‌كى یه‌كگرتووو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر بدۆزرێته‌وه.
