سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كانی له‌عێراق به مافێكی ره‌وا له‌قه‌ڵه‌م دواو گوتی:ناكرێ له‌دژی ئه‌و مافه بووه‌ستین كه ده‌ستووری به‌هاو وڵاتیانی داوه له دامه‌زراندنی هه‌رێم دا ئینجا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌ناكرێ له پاوانخوازی بێده‌نگ بین و گه‌نده‌ڵێ به‌و شێوازه‌ی ئێستا به‌رفراوان و لهگهشهدابێ،ئه‌مه‌ش له سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكاندا بوو له پارێزگای به‌سره چونكه ئه‌و پارێزگایه نمونه‌ی یه‌كگرتووی عێراقه‌و خۆشه‌ویستی هه‌مووانیشه.
له‌كۆتاییدا عه‌بادی گوتی :ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌شێوازی خولی به‌رده‌وام كاریگه‌ری تایبه‌تی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی پارێزگاكان و خوازیاری له‌م نزیكانه‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رفراوان و ره‌هاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكان رۆڵی خۆیان ببینن له بنیاد نانه‌وه‌ی عێراق دا.