وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق: له ئه‌نبار 49 چه‌كدارى داعش كوژراو برینداربوونه
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق روونیكرده‌وه، هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى جزیره و بادییه له پارێزگاى ئه‌نبار دواى ئه‌وه‌ى هێرشێكى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر قه‌زاى حه‌دیسه تێكده‌شكێنن، هه‌روه‌ها سى چه‌كدارى داعش ده‌كوژن و شه‌ش ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى ئه‌و چه‌كدارانه‌ش تێكده‌شكێنن كه چه‌كى قورس له جۆرى ره‌شاشین هه‌ڵگرتبوو.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ناو راگه‌یانراوه‌كه، له لایه‌كى دیكه‌وه هێزى فێرقه‌ى هه‌شت سه‌ر به سوپاى عێراق له قه‌زاى خالیدییه له پارێزگاى ئه‌نبار، توانیویانه پێنج چه‌كدارى داعش بكوژن كه دوانیان هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى سورین و 12ى چه‌كدارى دیكه‌شیان برینداركردوون و دوو ئۆتۆمبێلى ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه له جۆرى كرێنبوونه تێكبشكێنن.
