وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت گه‌یشته به‌غدا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خالید حه‌مه‌د سه‌باح وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراقدا كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت باسكردنی بارودۆخی ئه‌منی و ئابوری ئێستای عێراق وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردوش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی كوه‌یتی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبویه‌وه.
