سیستانی: سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژی داعش جێگه‌ى ستایشه
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق وێراى ستایشكردن و به‌رز نرخاندنى سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش، هه‌روه‌ها داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد پارێزگاریی له‌و ناوچانه بكه‌ن كه كۆنتڕۆڵیان ده‌كه‌ن و رێگه‌ش به گرووپه چه‌كداره‌كان نه‌ده‌ن جارێكی دیكه ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
كه‌ربه‌لايى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانى پارێزگاى موسڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره باشیان به‌ده‌ست هێنانبه تایبه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌و نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، هاوكات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شنگالیش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا كه‌ربه‌لایی، جه‌ختیكرده‌وه له گرنگی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌و ته‌نگژه داراییه‌ی به‌هۆی كورتهێنانی بودجه رووبه‌ڕووی عێراق بووته‌وه‌و داوای له به‌رپرسان و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان كرد، خه‌رجییه گشتییه‌كانیان وه‌ك ده‌رماڵه و داراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
