لە پاسپۆرتە دبلۆماسییەکان دەکۆڵرێتەوە
حەسەن شویرد، سەرۆکی لیژنەکە بە تۆڕی میدیای عێراقی راگەیاند، لیژنەکەیان نوسراوی رەسمی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی کردوە، بۆ زانینی ژمارەی پاسپۆرتە دبلۆماسییەکانی وڵات و هۆکارەکانی دەرکردنی، جگەلەوەش زانینی ئەو میکانیزمانەی پشتی پێ دەبەستن بۆ دەرکردنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکەیان ژمارەیەک لیژنەی بچوکی دروستکردوە، بۆ بەدواداچونی کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت کە ژمارەیان (12) فەرمانگەیە.
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق (4) هەزار پاسپۆرتی دبلۆماسی بۆ پاراستن و سەلامەتی کەسایەتیە سیاسیەکان و ژمارەیەک راگەیاندنکار دەرکردوە.
هاوکات سەرۆکی لیژنەکە لە لێدوانێکی پێشتریدا ئاشکرایکردبو، حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە بە کشاندنەوەی ئەو ژمارە پاسپۆرتە کە لە سەردەمی حکومەتەکەی نوری مالیکی دەرکرابون.
سبەی
