داعش لە ترسی پێشمەرگە چەند ناوچەیەک چۆڵ دەکات

 داعش لە ترسی پێشمەرگە چەند ناوچەیەک چۆڵ دەکات
بەرپرسی لقی 14ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیێنێت، بەهۆی پێشڕەویی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو ناوچەی کەسک، ئەندامانی رێکخراوی داعش چەند ناوچەیەکی شاری موسڵ چۆڵ دەکەن و خانەوادەکانیان بۆ دەرەوەی ناوچەکان دەگوازنەوە.

عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، رۆژی پێنجشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2014 رایگەیاند:" ئەندامانی رێکخراوی داعش لە شاری موسڵ خانەوادەکانیان لە ناوچەکانی 17ی تەمموز و دەوروبەری لەلای راستی شاری موسڵ بۆ دەرەوەی ناوچەکە دەگوازنەوە و ناوچەکە چۆڵدەکەن".

رەجەب ئاماژە بەوە دەكات كە بەهۆی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو ناوچەی کەسک، ترس و دڵەڕاوکێ لەلای ئەندامانی رێکخراوی داعش دروستبووە لە ئەگەری پێشڕەوی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو شاری موسڵ، بەو هۆیەشەوە خانەوادەکانیان بۆ دەرەوەی ناوچەکان دەگوازنەوە.








رووداو
Top